ڕۆژی دووشه‌ممه ١ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، لایه‌نگرانی فه‌له‌ستین له وڵاتانی سوید و بۆسنی و هێرزه‌گۆڤین دژبه هێرشه‌كانی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر غه‌زه خۆپێشاندانیان كرد.
به‌پێی ئه‌و گرته‌ویدیۆیانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كاندا بڵاو كراوه‌ته‌وه، لایه‌نگرانی فه‌له‌ستین له وڵاتانی سوید و بۆسنی به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی ئاڵای فه‌له‌ستین و وێنه‌ی قوربانیانی هێرشه‌كانی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر كه‌رتی غه‌زه، خوازیاری ڕاگرتنی شه‌ڕ و شكاندنی گه‌مارۆی سه‌ر خه‌ڵكی بێتاوانی ئه‌و ناوچه‌یه بوون.
