ڕۆژی شه‌ممه ٢٩ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، هه‌زاران شارۆمه‌ندی خه‌ڵكی وڵاتانی ئۆستڕاڵیا، به‌ریتانیا، ئه‌مریكا و كوریای باشوور به مه‌به‌ستی پشتیوانی له خه‌ڵكی بێتاوانی فه‌له‌ستین خۆپێشاندانیان كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هه‌زاران ناڕازی له شاره‌كانی سیدنی ئۆستڕاڵیا، نیۆیۆرك له ئه‌مریكا، سیئوول له كوریای باشوور و له‌نده‌ن له به‌ریتانیا دژبه هێرشه‌كانی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر خه‌ڵكی بێتاوانی غه‌زه ڕژانه سه‌ر شه‌قام و به به‌دسته‌وه‌گرتنی وێنه‌ی قوربانیان و ئاڵای فه‌له‌ستین، پشتیوانی خۆیان له غه‌زه ده‌ربڕی و خوازیاری ڕاگرتنی شه‌ڕ و شكاندنی گه‌مارۆی سه‌ر ئه‌و ناوچه بوون.
