ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٠ی جۆزه‌ردان، لایه‌نگرانی فه‌لاستین له وڵاته‌كانی ئه‌ندۆنێزی، ئێسپانیا و به‌ریتانیا دژبه ژینۆسایدی خه‌ڵكی غه‌زه له‌لایه‌ن ئیسڕائیله‌وه خۆپێشاندانیان كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، سه‌دان دژبه‌ری شه‌ڕ له چالاكییه‌كی تایبه‌ت دا له‌سه‌ر زه‌وی مۆزه‌خانه‌ی گۆگنهایم له شاری بیلبائۆی ئێسپانیا پاڵ كه‌وتوون و به‌و شێوه‌یه ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له ئاست كۆمه‌ڵكوژكردنی خه‌ڵكی غه‌زه نیشان داوه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه هه‌زاران لایه‌نگری فه‌له‌ستین له چه‌ند شاری به‌ریتانیا بۆ چه‌نده‌مین جاری به‌رده‌وام دژبه جه‌نایه‌ته‌كانی ئیسڕائیل خۆپێشاندانیان كرد و هه‌زاران شارمه‌ندی خه‌ڵكی ئهندۆنێزیش له ڕێپێوانێكی گه‌وره‌دا خوازیاری ڕاگرتنی ده‌ستبه‌جێی شه‌ڕ بوون.