ڕۆژی شه‌ممه ٨ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٢، لایه‌نگرانی فه‌له‌ستین و دژبه‌رانی شه‌ڕ له شاره‌كانی تل ئاوێو، وییه‌نی ئۆتریش، ستۆكهۆڵمی سوید، ڕۆمی ئیتالیا و مادریدی ئێسپانیا دژبه ژینۆسایدی گه‌لی فه‌له‌ستین له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی ئیسڕائیله‌وه خۆپێشاندانیان كرد.
به‌پێی ئه‌و وێنه و ویدیۆیانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، هه‌زاران ئاواره‌ی فه‌له‌ستینی دژبه گرووپی حه‌ماس خۆپێشاندانیان كردووه و خوازیاری له‌ناوچوونی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و گرووپه له كه‌رتی غه‌زه بوون. له تلئاویوی ئیسڕائیل بنه‌ماڵه‌ی دیله‌كانی ده‌ستی حه‌ماس و دژبه‌رانی شه‌ڕ له‌به‌رده‌م ماڵی نتانیاهوو كۆبوونه‌وه و خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی كابینه‌ی ده‌وڵه‌ت بوون. له شاره‌كانی وییه‌نی ئۆتریش، ڕۆمی ئیتالیا، ستۆكهۆڵمی سوید و مادریدی ئێسپانیا لایه‌نگرانی فه‌له‌ستین به ڕێپێوانی ناڕه‌زایه‌تی خوازیاری ڕاگرتنی شه‌ڕ و ڕاگه‌یاندنی ئاگربه‌ستی هه‌میشه‌یی بوون.