ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٣ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، لایه‌نگرانی فه‌له‌ستین له وڵاتانی هوله‌ند و توركیا دژبه هێرشه‌كانی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر غه‌زه خۆپێشاندانیان كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، خه‌ڵكی توركیا بۆ دووهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام له مه‌یدانی ته‌قسیم كۆبوونه‌وه و هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی ئیسڕائیلیان بۆ سه‌ر خه‌ڵكی بێ تاوانی غه‌زه شه‌رمه‌زار كرد و خوازیاری ڕاگرتنی شه‌ڕ بوون. هه‌روه‌ها له ئامستردامی هوله‌ند سه‌دان لایه‌نگری فه‌له‌ستین كۆبوونه‌وه و داویان له كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی كرد ڕێگه له كۆمه‌ڵكوژكردنی دانیشتووانی كه‌رتی غه‌زه بگرن.
