ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٩ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٢، هه‌زاران لایه‌نگری فه‌له‌ستین له وڵاتانی هوله‌ند و ئه‌مریكا دژبه درێژه‌ی هێرشه‌كانی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر كه‌رتی غه‌زه خۆپێشاندانیان كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هه‌زاران خۆپێشانده‌ر به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی ئاڵای فه‌له‌ستین و وێنه‌ی قوربانیانی هێرشه‌كانی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر كه‌رتی غه‌زه، خوازیاری ڕاگرتنی ده‌ستبه‌جێی شه‌ڕ و ڕاگه‌یاندنی ئاگربه‌ست بوون. ناڕازیان هه‌روه‌ها داوایان له ده‌وڵه‌تی ئه‌مریكا و یه‌كێتی ئورووپا كرد، پشتیوانیهكانیان له ده‌وڵه‌تی ئیسڕائیل ڕابگرن.