ڕۆژی شه‌ممه ٢٧ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، لایه‌نگرانی فه‌له‌ستین له وڵاتانی، به‌ریتانیا، فه‌ڕانسه، ئیسڕائیل، ئێسپانیا، شیلی و پۆرتۆغاڵ، دژبه ژینۆسایدی خه‌ڵكی غه‌زه ڕژانه سه‌ر شه‌قام و خوازیاری ڕاگرتنی شه‌ڕ بوون.
به‌پێچه‌وانه‌ی ڕۆژانی پێشوو كه ده‌یان هه‌زار كه‌س له شاری له‌نده‌ن كودهبوونهوه، ڕێكخه‌رانی ئه‌و چالاكیه، خۆپێشاندانه‌كانیان له چه‌ند شار و شارۆچكه و ته‌نانه‌ت گونده‌كانیش سازمان دا و داوایان له ده‌وڵه‌تی به‌ریتانیا كرد، ناردنی چه‌كوچۆڵ بۆ ئیسڕائیل ڕابگرێت. هه‌روه‌ها له پاریسی فه‌ڕانسه خۆپێشاندانێكی گه‌وره بۆ پشتیوانی له خه‌ڵكی فه‌له‌ستین به‌ڕێوه‌چوو كه چه‌ندین به‌رپرسی ده‌وڵه‌تی و سه‌رۆكی ئیتحادییه كرێكارییه‌كانیش تێدا به‌شداربوون. به‌شداربووانی ئه‌و ڕێپێوانه خوازیاری ڕاگرتنی شه‌ڕ و ڕاگه‌یاندنی ده‌ستبه‌جێی ئاگربه‌ست بوون. له تل ئاویوی ئیسڕائیل سه‌دان یه‌هوودی و عه‌ره‌بی دژبهڕی شه‌ڕ له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا خوازیاری ئاگربه‌ست بوون و له وڵاتانی شیلی، ئێسپانیا و پۆرتۆغاڵیش به هه‌مان شێوه هه‌زاران كه‌س دژبه كۆمه‌ڵكوژكردنی خه‌ڵكی غه‌زه له‌لایه‌ن ئیسڕائیله‌وه خۆپێشاندانیان كرد، به‌شداربووان داویان كرد ڕێز له خواستی ئازاد و سه‌ربه‌خۆیی گه‌لی فه‌له‌ستین بگیریێت و چیتر ڕێگه به ژینۆسایدی هیچ نه‌ته‌وه‌یه‌ك نه‌درێت.