ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٢ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، لایه‌نگرانی فه‌له‌ستین له شاری تێگزاسی ئه‌مریكا دژبه هێرشه‌كانی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر غه‌زه خۆپێشاندانیان كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هه‌زاران كه‌س له ڕێپێوانێكی گه‌وره‌دا خوازیاری ڕاگرتنی شه‌ڕ و ڕاگه‌یاندنی ئاگربه‌ست بۆ پاراستنی گیانی ژنان و منداڵان بوون. خۆپێشانده‌ران به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی ئاڵای فه‌له‌ستین و وتنه‌وی دروشم ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له ئاست پشتیوانیه‌كانی ئه‌مرێكا له ئیسڕائیل بۆ كۆمه‌ڵكوژكردنی خه‌ڵكی غه‌زه نیشاندا و داویان كرد كۆتایی به هه‌نارده‌كردنی چه‌كوچۆڵ بۆ ئیسڕائیل بێنن.