ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٠ی مانگی به‌فرانبار، لایه‌نگرانی دیمۆكراسی له برزیل به مه‌به‌ستی به‌رگری له دیمۆكراسی و حاكمیه‌تی یاسا ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌كانی “سائۆپائۆلۆ” و خۆپێشاندانیان كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و خۆپێشاندانه به‌دوای هێرشی لایه‌نگرانی “بۆلسۆنارۆ” سه‌رۆككۆماری پێشوو و ڕاستگه‌رای برزیل بۆ سه‌ر پاڕله‌مان و ده‌ستبه‌سه‌ركرانی ١٥٠٠ كه‌سیان له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه، به‌ڕێوه‌چووه و كاتژمێرێك پاش ئه‌و ڕووداوه “بۆلسۆناڕۆ” له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی ئا‌مریكا به‌سته‌ری كراوه. شایانی باسه كه كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی هێرشی لایه‌نگرانی “بۆلسۆنارۆ”ی بۆ سه‌ر پاڕله‌مان، هێرش بۆ سه‌ر ئازادی و دیمۆكراسی زانی و ئه‌و هێرشه‌یان به توندی مه‌حكووم كرد.