ڕۆژی شه‌ممه ٢١ی پووشپه‌ڕ، لایه‌نگرانی حیزبی كۆماریخوازانی گه‌ل بۆ جارێكی دیكه دژ به سیاسه‌ته‌كانی ده‌وڵه‌تی ئه‌ردۆغان له شاری ئیستانبوول خۆپێشاندانیان كرد.
له ماوه‌ی یه‌ك مانگی ڕابردوودا ده‌وڵه‌تی ئه‌ردۆغان چه‌ندین شاره‌داری ئه‌و حیزبه‌ی له شاره‌كانی ئیستانبوول، ئانتالیا، ئێزمیر و ئانكارا ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه و زیاتر له ١٧٠ كارمه‌ندی سه‌ر به‌و حیزبه‌ی له شاره‌داری ئێزمێر له كار دوورخستووه‌ته‌وه و په‌روه‌نده سازی بۆ كردوون. ڕۆژی شه‌ممه هه‌زاران لایه‌نگری حیزبی كۆماریخوازانی گه‌ل له شاری ئیستانبوول دژ به ده‌وڵه‌تی ئه‌ردۆغان خۆپێشاندانیان كرد و خوازیاری ئازادی هه‌موو به‌ندكراوان بوون.