ڕۆژی دووشه‌ممه ١ی مانگی جۆزه‌ردان، كۆمه‌ڵێك له كچان و كۆڕانی ئازادیخوازی ڕه‌شت به ڕێپێوان له سه‌ر شه‌قامی لاكانی ئه‌و شاره دژبه ڕژیمی سه‌ركوتگه‌ری ئیسلامی دروشمیان به‌رز كرده‌وه.
به‌پێی ئه‌و گرته‌ویدیۆیانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، لاوانی ئازادیخوازی ڕه‌شت له درێژه‌ی كاردانه‌وه‌كان له ئاست له‌سێداره‌دانی سێ لاوی ئیسفه‌هانی بۆ جارێكی دیكه ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌كانی ئه‌و شاره و دروشمه‌كانی “قه‌سه‌م به خوێنی یاران، وه‌ستاوین تا پایان”، “هه‌ژاری، گه‌نده‌ڵی، گرانی، ده‌ڕۆین تا سه‌رنگوونی”، “مه‌رگ بۆ كۆماری ئێعدامی”، “كۆماری ئیسلامی هه‌ناسه‌ی بڕاوه، ئه‌شكه‌نجه و ئێعدام باوی نه‌ماوه” و “گه‌ر پێكه‌وه یه‌ك نه‌گرین، دانه دانه ده‌كوژرێین”یان به‌رز كرده‌وه.