ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٣ی به‌فرانباری ١٤٠٣، هه‌زاران كۆمۆنیست و سۆسیالیستی ئاڵمانی، له شاری به‌ڕلین كۆبوونه‌وه و دژ به سیاسه‌تی شه‌ڕخوازانه‌ی وڵاتانی سه‌رمایه‌داری و پشتیوانی ده‌وڵه‌تی ئاڵمان له شه‌ڕی ئۆكراین خۆپێشاندانیان كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هه‌زاران كۆمۆنیست و سۆسیالیستی ئاڵمانی له ژێر ناوی “لیبكنشت، لۆكزامبۆرگ و لێنین” چالاكییه‌كیان ده‌ست پێكردووه و له سه‌رانسه‌ری ئاڵمانه‌وه خۆیان گه‌یاندووه‌ته شاری به‌ڕلین. به‌شداربووان به وتنه‌وه‌ی دروشم خوازیاری كۆتایی هێنان به شه‌ڕی ئیمپریالیستی له ئۆكراین و غه‌زه، له‌ناوچوونی نابه‌رابه‌ری و كۆتایی هێنان به زیاده‌خوازی جیهانی سه‌رمایه‌داری و له‌نێوبردنی ژینگه بوون. به پێی ئه‌و وێنانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، پۆلیس هێرشی كردووه‌ته سه‌ر خۆپێشانده‌ران و چه‌ند كه‌سیان بریندار كردووه.