ڕۆژی دووشه‌ممه ٨ی مانگی خاكه‌لێوه، هاوكات له‌گه‌ڵ ڕاوه‌ستانی كه‌شتییه‌كی فه‌ڕانسه‌وی له شاری به‌نده‌ری “پیرائووس“ی یۆنان، سه‌دان كه‌س له چه‌په ئهنتهرناسیۆناڵیستهكانی ئه‌و وڵاته خۆپێشاندانیان كرد.
به‌شداربووانی ئه‌و خۆپێشاندانه به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی پلاكارد به دروشمی “سیلاحی كوشتنی ناتۆ لێره جێگیر نه‌كه‌ن“، “شه‌ڕ ڕاوه‌ستێنن” و “هیچ یۆنانییه‌ك له شه‌ڕه‌كانتان به‌شداری ناكات“، تۆڕه‌یی خۆیان له ئاست سیاسه‌ته‌كانی ناتۆ نیشان دا و خوازیاری كۆتایی هێنان به شه‌ڕ و كوشتاری خه‌ڵكی مه‌ده‌نی له ئۆكراین بوون.