ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٠ی به‌فرانباری ١٤٠٣، كوردانی باكوور، ڕۆژئاوا و باشووری كوردستان هاوڕێ له‌گه‌ڵ كوردانی دانیشتووی ئورووپا له وڵاته‌كانی فه‌ڕانسه، ئاڵمان و سوید، هاوكات له‌گه‌ڵ ساڵڕۆژی تیرۆركردنی سێ ژنی تێكۆشه‌ر به ناوه‌كانی سه‌كینه جانسز، له‌یلا شایله‌مه‌ز و فیدان دۆغان ڕژانه سه‌ر شه‌قام و دژ به هێرشه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر ڕۆژئاوای كوردستان دروشمیان به‌رز كرده‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، خه‌ڵكی شۆڕشگێڕ له شاره‌كانی نه‌سیبه‌ین، دێرسیم، مه‌خموور، شه‌نگاڵ، قامیشلوو و حه‌سه‌كه هه‌روه‌ها له شاره‌كانی فڕانكفۆرتی ئاڵمان، ستۆكهۆڵم له سوید و پاریس له فه‌ڕانسه، تیرۆری سێ ژنه تێكۆشه‌ری كوردیان به توندی شه‌رمه‌زار كردووه و خوازیاری محاكمه و سزادانی تاوانباران بوون. به‌شداربووانی ئه‌و چالاكییانه هه‌روه‌ها هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا و گرووپه جیهادییه‌كانی سه‌ر به‌و وڵاته‌یان بۆ سه‌ر ڕۆژئاوای كوردستان به توندی شه‌رمه‌زار كرد و داوایان له كۆمه‌ڵگای جیهانی كرد ڕێگه له كۆمه‌ڵكوژی خه‌ڵكی ڕۆژئاوای كوردستان بگرن