ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٠ی مانگی به‌فرانبار، دانیشتووانی شاری قامیشلوو و كوردانی دانیشتووی شاری شتووتگارت له ئاڵمان دژبه هێرشه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر ڕۆژئاوای كوردستان خۆپێشاندانیان كرد.
به‌شداربووانی ئه‌و خۆپێشاندانه هه‌زاران كه‌سیه بێده‌نگی كۆمه‌ڵگای جیهانی له ئاست جه‌نایه‌ته‌كانی توركیا له ڕۆژئاوای كوردستانیان به تووندی مهحكمووم كرد و خوازیاری سازكردنی ناوچه‌ی دژه‌فڕین به‌سه‌ر ئاسمانی باكووری سووریه و ڕاگرتنی هێرشه‌كان بوون. جێگای ئاماژه‌یه كه له ڕۆژانی ڕابردوودا، ئه‌رته‌شی توركیا هێرشێكی به‌رفراوانی كرده سه‌ر ژێرخانه‌كانی خزمه‌تگوزاری له ڕۆژئاوای كوردستان و به‌وهۆیه‌وه ١٠ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و ١٨ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.
