ڕۆژی دووشه‌ممه ٥ی مانگی به‌فرانبار، هه‌زاران كوردی دانیشتووی وڵاتی فه‌ڕانسه دژبه كرده‌وه تیرۆریستیه‌كه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو له شاری پاریس كه بووه هۆی گیان له‌ده‌ستدانی سێ كه‌س و برینداربوونی ٨ كه‌سی دیكه، خۆپێشاندانیان كرد.
له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابروودا، نژادپهرهستێكی سه‌ر به ده‌وڵه‌تی فاشیستی توركیه به چه‌ك هێرشی كرده سه‌ر ناوه‌ندی كه‌لتووری كوردان له شاری پاریس و ده‌ستڕێژی كولله‌ی له خه‌ڵكی نێو ئاڕایشگا و چێشتخانه‌یه‌كی نزیك ناوه‌نده‌كه كرد و به‌هۆیه‌وه سێ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و ٨ كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون، پاش ڕووداوه‌كه كوردانی ئازادیخواز ڕژانه سه‌ر شه‌قام و ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی به‌ڵام له‌گه‌ڵ توركانی فاشیست به‌شه‌ڕ هاتن و پۆلیس هێرشی كرده سه‌ریان و ڕۆژی دووشه‌ممه بۆ جارێكی دیكه به هه‌زاران كورد دژبه نه‌بوونی ئه‌منیه‌ت و ڕێگه دان به میتی توركیه بۆ ئه‌نجام دانی كرده‌وه‌ی تیرۆریستی له‌و وڵاته خۆپێشاندانیان كرد و دروشمی “ژن، ژیان، ئازادی”یان به‌رز كرده‌وه.