ڕۆژی شه‌ممه ٣١ی پووشپه‌ڕ، كوردانی دانیشتووی وڵاتی سویس هاوكات له‌گه‌ڵ سه‌ده‌مین ساڵیادی په‌یمانی لۆزان خۆپێشاندانیان كرد.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ٩٩ ساڵ به‌سه‌ر په‌یماننامه‌ی لۆزان دا تێپه‌ڕ ده‌بێت، په‌یمانێك كه كوردستانی له نێوان چوار ده‌وڵه‌ت میلله‌ت دا دابه‌ش كرد و جیهان چاوی به‌سه‌ر كۆمه‌ڵكوژكردنی كوردان دا به‌ست. په‌یمانی لۆزان له ٢٤ی ژووئیه‌ی ساڵی ١٩٢٣ی زاینی له شاری لۆزانی سویس واژۆ كرا. یه‌كه‌مین كۆنگره‌ی لۆزان له ڕێكه‌وتی ٢٠ی ١٩٢٢ و به به‌شداری وڵاتانی فه‌ڕانسه، به‌ریتانیا، ژاپون، ئیتالیا، یوونان، ڕوومانی، یووگۆسلاوی، ئێسلۆڤێنی و توركیا به‌ڕێوه چوو. به پێشنیاری توركیا له ٢٣ی ئاوریلی ١٩٢٣ كۆنگره‌ی دوورههم به‌ڕێوه چوو، له‌و كۆبوونه‌وه‌یه دا ده‌وڵه‌تی توركیا ڕێككه‌وتننامه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ وڵاتانی به‌شدار له‌و په‌یماننامه‌یه واژۆ كرد. ئه‌و ڕێككه‌وتننامه له دژی په‌یماننامه‌ی “سێڤه‌ر” له ١٠ی مانگی ٨ی ساڵی ١٩٢٠ بوو كه تێیدا ده‌وڵه‌تانی به‌ریتانیا، فه‌ڕانسه و عووسمانی به فه‌رمی نه‌ته‌وه بوونی كوردیان قبووڵ كردبوو. به‌ڵام ده‌وڵه‌تی ئاتاتورك سزای ئێعدامی به‌سه‌ر واژۆكارانی ئه‌و ڕێككه‌وتننامه‌یه سه‌پاند و هه‌موو هه‌وڵه‌كانی خسته گڕ بۆ ئه‌وه‌ی به‌نده‌كانی ٦٢، ٦٣ و ٦٤ی ئه‌و په‌یماننامه‌یه جێبه‌جێ نه‌كرێت.
