کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

خۆپێشاندانی كوردانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات له‌ به‌رده‌م پاڕله‌مانی ئورووپا

خۆپێشاندانی كوردانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات له‌ به‌رده‌م پاڕله‌مانی ئورووپا

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٢١ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٣، كوردانی دانیشتووی ئورووپا له‌ شاری بڕۆكسل كۆبوونه‌وه‌ و به‌ ڕێپێوان خۆیان گه‌یانده‌ به‌رده‌م پاڕله‌مانی یه‌كێتی ئورووپا و خوازیاری ڕاگرتنی هێرشه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر ڕۆژئاوای كوردستان بوون.

ئه‌و ڕێپێوانه كه‌ له‌لایه‌ن حیزب و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانه‌وه‌ ڕێكخرابوو، له‌لایه‌ن كوردانی هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستانه‌وه‌ پێشوازی لێ كرا. خۆپێشانده‌ران هاوكات له‌گه‌ڵ هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك و ئیسلامگه‌راكانی سه‌ر به‌و وڵاته بۆ سه‌ر ڕۆژئاوای كوردستان، له‌به‌رده‌م پاڕله‌مانی یه‌كێتی ئورووپا كۆبوونه‌وه‌ و بێده‌نگی كۆمه‌ڵگای جیهاینان له‌ ئاست كۆمه‌ڵكوژییه‌كانی ده‌وڵه‌تی ئه‌ردۆغان به‌ توندی شه‌رمه‌زار كرد. خۆپێشانده‌ران به‌ به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی ئاڵای ڕۆژئاوا و وتنه‌وه‌ی دروشم خوازیاری ڕاگرتنی هێرشه‌كانی ئه‌رته‌شی توركیا و گرووپه ئیسلامگه‌راكان بۆ سه‌ر خه‌ڵكی مه‌ده‌نی بوون.