ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٣٠ی مانگی گه‌لاوێژ، كوردانی دانیشتووی وڵاتانی ئەوروپا بە دروشمی “پاراستنی ڕۆژئاوا”، دژبه هێرشەكانی دەوڵەتی توركیه بۆ سه‌ر ڕۆژئاوا و قوربانی بوونی ده‌یان كه‌سی مه‌ده‌نی، خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و داوایان كرد، ئاسمانی ناوچەكە بەڕووی دەوڵەتی توركیادا دابخرێت.
لە وڵاتانی فەڕانسه، ئاڵمان و سوئیس، خۆپێشانده‌ران دژبه هێرشه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر باكووری عێراق و سووریه و به‌كاربردنی چه‌كی قه‌ده‌غه‌كراو دژبه خه‌ڵكی ناوچه‌كه، ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی و خوازیاری هه‌ڵوێستی جیددی وڵاتانی جیان له‌ئاست كۆمه‌ڵكوژی كوردان له‌لایه‌ن ئه‌و وڵاته‌وه بوون، خۆپێشانده‌ران هه‌روه‌ها خوازیاری داخرانی ئاسمانی سووریه به‌سه‌ر فڕۆكه‌كانی توركیادا بوون و داوایان له نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان كرد هه‌ڵوێستی خۆی له‌ئاست كوشتنی ده‌یان كه‌سی مه‌ده‌نی له باكووری سووریا ڕوون بكاته‌وه.