كوردانی دانیشتووی وڵاتی ئاڵمان، ڕۆژی سێشه‌ممه ١١ی به‌فرانبار دژ به هێرشی ده‌وڵه‌تی توركیا و گرووپه جیهادییه‌كانی سه‌ر به‌و وڵاته بۆ سه‌ر ڕۆژئاوای كوردستان خۆپێشاندانیان كرد.
به‌شداربووانی ئه‌و چالاكییه به وتنه‌وه‌ی دروشم خوازیاری ڕاگرتنی هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك و تیرۆریسته ئیسلامگه‌راكان بۆ سه‌ر ڕۆژئاواوی كوردستان، پاراستنی ده‌سكه‌وته‌كانی خۆبه‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڕۆژئاوای كوردستان بوون. خۆپێشانده‌ران هه‌روه‌ها داوایان له كوردانی هه‌ر چوارپارچه‌ی كوردستان كرد دژ به دوژمنانی كورد یه‌كگرتوو بن و به وره‌یه‌كی به‌رزه‌وه ڕووبه‌ڕووی نه‌یاران ببنه‌وه.