کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

خۆپێشاندانی كوردانی باكوور دژ به‌ دانانی قه‌یوم له‌ لایه‌ن ده‌و‌ڵه‌ته‌وه‌

خۆپێشاندانی كوردانی باكوور دژ به‌ دانانی قه‌یوم له‌ لایه‌ن ده‌و‌ڵه‌ته‌وه‌

كوردانی ئازادیخوازی خه‌ڵكی باكووری كوردستان بۆ چه‌نده‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام دژ به‌ سه‌ركوتگه‌رییه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا و هه‌روه‌ها كوده‌تای سیاسی ده‌وڵه‌ت دژ به‌ حیزبه‌ سیاسییه‌كان خۆپێشاندانیان كرد.

ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژه‌ خه‌ڵكی شۆڕشگێڕی باكووری كوردستان له‌ شاره‌كانی باكووری كوردستان له‌ ئاست داگیركردنی شاره‌وانییه‌گانیان و دانانی قه‌یوم له‌ لایه‌ن ده‌ڵه‌ته‌وه‌ ڕژانه‌سه‌ سه‌ر شه‌قامه‌كان. له‌ چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا شه‌ڕ و پێكدادان له‌ به‌ین ناڕازییان و پۆلیسی توركیا ڕووی داوه‌ و به‌م بۆنه‌یه‌وه‌ سه‌دان كه‌س ده‌ستبه‌سه‌ر كراون و هه‌روه‌ها سه‌دان كه‌سی دیكه‌ش به‌ هۆی بریندار بوونیان ڕه‌وانه‌ی خه‌سته‌خانه‌ كراون.