ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٢ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٣، كوردانی دانیشتووی ئیستانبوول و كۆمه‌ڵێك له چالاكانی سیاسی هاوكات له‌گه‌ڵ چه‌ند شاری باكووری كوردستان ڕژانه سه‌ر شه‌قام و خوازیاری ئازادی شاره‌دارانی هه‌ڵبژێردراو بوون.
له ڕۆژانی ڕابردوودا، ده‌وڵه‌تی فاشیستی توركیا ده‌ستی به‌سه‌ر شاره‌وانییه‌كانی ماردین، خه‌لفه‌تی و ئێلح دا گرت و سێ شاره‌داری هه‌ڵبژێردراوی ده‌ستبه‌سه‌ر كرد. كرده‌وه‌ی سه‌ركوتگه‌رانه‌ی ده‌وڵه‌تی توركیا ناڕه‌زایه‌تی به‌رینی كوردانی باكوور و ڕۆژئاوای كوردستان هه‌رووه‌ها، كوردانی تاراوگه‌ی لێكه‌وته‌وه و چه‌ندین شاری ئۆرووپا بوونه گۆڕپانی خه‌بات دژ به ده‌وڵه‌تی ئه‌ردۆغان. ڕۆژی ڕابردووش دانیشتووانی ئیستانبوول هاوكات له‌گه‌ڵ خۆپێشانده‌رانی ماردین، ئێلح و خه‌لفه‌تی چالاكییان ئه‌نجام دا و له كۆبوونه‌وه‌كانیان دا خوازیاری ئازادی شاره‌دارانی ده‌ستبه‌سه‌ركراو و كۆتایی هێنان به سیاسه‌تی قڕكردنی سیاسی بوون.