کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

خۆپێشاندانی كوردانی ئۆرووپا دژی به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی له‌لایه‌ن توركیاوه‌

خۆپێشاندانی كوردانی ئۆرووپا دژی به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی له‌لایه‌ن

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٢٧ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، كوردانی دانیشتووی وڵاته‌ جیاجیاكانی ئۆرووپا به‌ مەبه‌ستی ئیدانه‌كردنی هێرشی كیمیایی ئه‌رته‌شی توركیا بۆ سه‌ر گه‌ریلاكانیپ.ك.كڕژانه سه‌ر شه‌قام و خوازیاری كاردانه‌وه‌ی توندی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی بوون.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، کوردانی دانیشتوی ئۆروپا بە پێشەنگایەتیی رێکخراوەکان، دامەزراوە کوردستانییەکان، گەنجان، ژنان، کرێکاران، کۆچبەران و دۆستانیان لە ئۆروپا لە شارەکانی شتوتگارت، ژنێڤ، لەندەن، پاریس، مارسه‌ی، مۆنت پێلیه‌، دراگونان، دوسلدۆرف، مونیخ، بێڕن، فرانکفۆرت، زوریخ، باسێل، کۆپنهاگ، فرایبۆرگ، وییه‌ن، هامبورگ، بۆردۆ، کیل، دارمشتاد و مانهایم ڕژانە سەر شەقامەکان و لە دژی بەکارهێنانی چەکی کیمیایی له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی توركیاوه‌ دژبه‌ گه‌ریلاكانیپ.ك.كو گیان به‌ختكردنی ١٧ گه‌ریلا خۆپێشاندانیان كرد.