کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

خۆپێشاندانی كوردانی ئورووپا دژ به‌ ده‌وڵه‌تی توركیا

خۆپێشاندانی كوردانی ئورووپا دژ به‌ ده‌وڵه‌تی توركیا 1

ڕۆژی شه‌ممه‌ ١٧ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٣، كوردانی دانیشتووی وڵاته‌كانی ئاڵمان و سویس بۆ جارێكی دیكه‌ دژ به‌ هێرشه‌كانی توركیا و گرووپه ئیسلامگه‌راكانی سه‌ر به‌و وڵاته بۆ سه‌ر ڕۆژئاوای كوردستان خۆپێشاندانیان كرد.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌نجومه‌نی گه‌نجانی شۆڕشگێڕی سویس له‌ شاری بێڕن و كوردانی ئازادیخواز له‌ شاره‌كانی ساربرووكن و دارمشتاتی ئاڵمان دژ به‌ ده‌وڵه‌تی داگیركه‌ری توركیا و گرووپه تیرۆریستیه‌كانی سه‌ر به‌و وڵاته‌ ڕژاونه‌ته‌ سه‌ر شه‌قام و خوازیاری ڕاگرتنی هێرشه‌كان بوون. به‌شداربووانی ئه‌و چالاكییانه‌ داوایان له‌ كۆمه‌ڵگای جیهانی كرد ڕێگه‌ له‌ كۆمه‌ڵكوژییه‌كی دیكه‌ له‌ ڕۆژئاوای كوردستان بگرن.