کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

خۆپێشاندانی كوردانی ئورووپا دژ به‌ داگیركارییه‌كانی توركیا له‌ ڕۆژئاوای كوردستان

خۆپێشاندانی كوردانی ئورووپا دژ به‌ داگیركارییه‌كانی توركیا له‌ ڕۆژئاوای

ڕۆژی هه‌ینی ٣٠ی سه‌رماوه‌ز، كوردانی دانیشتووی چه‌ند وڵاتی ئورووپایی دژ به‌ سیاسه‌تی ژینۆسایدی توركیا ڕژانه سه‌ر شه‌قام و خوازیاری كۆتایی هێنان به‌ پێشێلكارییه‌كانی ئه‌رته‌شی تورك و گۆرووپه ئیسلامگه‌راكان له‌ ڕۆژئاوای كوردستان بوون.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كۆمه‌ڵێك له‌ كوردانی دانیشتووی شاره‌كانی پاریس و مارسه‌ی له‌ فه‌ڕانسه دوو چالاكییان له‌ فڕۆكه‌خانه و وێزگه‌ی شه‌مه‌نده‌فه‌ر ئه‌نجام داوه‌ و چه‌ند كه‌س له‌ كۆبوونه‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی پاریس دا له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كراون. هه‌روه‌ها، له‌ شاری ڕۆمی ئیتالیا و چه‌ند شاری سویس و ئاڵمان، كوردان دژ به‌ ده‌وڵه‌تی فاشیستی توركیا خۆپێشاندانیان كرد و خوازیاری كاردانه‌وه‌ی جیددی كۆمه‌ڵگا جیهانی له‌ ئاست جه‌نایه‌ته‌كانی ئه‌ردۆغان و ده‌وڵه‌ته‌كه‌ی بوون.