ڕۆژی سێشه‌ممه ٥ی به‌فرانباری ١٤٠٢، كوردانی دانیشتووی وڵاتانی ئاڵمان و سویس دژبه هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی فاشیستی توركیا بۆ سه‌ر ڕۆژئاوای كوردستان خۆپێشاندانیان كرد و خوازیای ڕاگرتنی ئه‌و كۆمه‌ڵكوژیه بوون.
ڕۆژێك به‌دوای هێرشی وه‌حشیانه‌ی ئه‌رته‌شی توركیا بۆ سه‌ر ناوچه مه‌ده‌نییه‌كانی قامیشلوو و كۆبانی كه بووه هۆی گیانله‌ده‌ستدان و برینداربوونی ٢٠ كه‌س، كوردانی دانیشتووی وڵاتانی ئاڵمان و سویس له شاره‌كانی بڕلین و بازڵ ڕژانه سه‌ر شه‌قام و خۆپێشاندانیان كرد. به‌شداربووانی ئه‌و چالاكییه، وێڕای شه‌رمه‌زاركردنی جه‌نایه‌ته‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك، داویان له كۆمه‌ڵگای جیهانی كرد له ئاست كۆمه‌ڵكوژكردنی خه‌ڵكی ڕۆژئاوای كوردستان بێده‌نگ نه‌مێنن و ڕێگه له هێرشه‌كانی ئه‌و وڵاته بگرن.
