کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

خۆپێشاندانی كرێكاران و كارمه‌ندانی ڕێكخراوی ڕێگه‌وبانی پارێزگای فارس

خۆپێشاندانی كرێكاران و كارمه‌ندانی ڕێكخراوی ڕێگه‌وبانی پارێزگای

ڕۆژی شه‌ممه‌ ١٥ی به‌فرانبار، كرێكاران و كارمه‌ندانی ڕێكخراوی ڕێگه‌وبانی ئوستانی فارس دژ به‌ دۆخی خراپی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تی كۆبوونه‌وه‌.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكاران و كارمه‌ندانی ڕێكخراوی ڕێگه‌وبان له‌ شاره‌كانی مێهر، لامه‌رد، خۆنج، گراش، جۆیم، ئۆز و لارستان له‌به‌رده‌م ئه‌و ناوه‌نده‌ ده‌وڵه‌تییه‌ كۆبوونه‌ته‌وه‌ و خوازیاری پێدانی مه‌زایا بڕاوه‌كان، زیادكردنی حه‌قده‌ست، دابینكردنی بیمه‌ی ته‌كمیلی، هاوسانسازی حه‌قده‌ست و گۆڕانی دۆخی پیشه‌یی بوون. ناڕازیان ڕایانگه‌یاند: تا ئه‌و كاته‌ی ده‌وڵه‌ت داخوازییه‌كانیان جێبه‌جێ ده‌كات مان ده‌گرن و ناچنه‌ سه‌ر كاره‌كانیان.