ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١١ی مانگی سه‌رماوه‌ز، به پێی بانگهێشتی چه‌ندین سه‌ندیكای فه‌ڕانسه له‌وانه “س.ژ.ت”، “سۆلیدر”، “هێزی كرێكاران” و “اف. ئۆ. سۆ” له شاری پاریس، خۆپێشاندانێكی گه‌وره‌ی چه‌ندین هه‌زار كه‌سی به‌ڕێوه‌چوو.
به وته‌ی به‌شداربووانی ئه‌و خۆپێشاندانه، باروودۆخێ مه‌عیشه‌ت بۆ خانه‌نشینكراوان و كرێكاران زۆر سه‌خت بووه‌وته‌وه و له ساڵی ٢٠٢٠وه تا ئێستا نرخی زۆربه‌ی پێداویستیه خۆراكییه‌كان، جل وبه‌رگ، به‌نزین، گاز، به‌رق” و ئه‌وانی تر، ٢ بۆ ١٢ له سه‌د به‌رز بووه‌ته‌وه. گرانی و چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان له‌و وڵاته گۆشارێكی زۆری خستووه‌ته سه‌ر چینی هه‌ژار و كرێكاری فه‌ڕانسه. به‌شدار بووان به وتنه‌وه‌ی دروشمه‌كانی “ده‌وڵه‌تی ماكرۆن له كار دوور ده‌خه‌ینه‌وه”، “ده‌وڵه‌تی ماكرۆن ته‌نیا خزمه‌ت به كاپیتاڵیسته‌كان ده‌كات” و “خانه‌نشینكراو ڕۆژ له دوای ڕۆژ هه‌ژارتر ده‌بێت” خوازیاری پێڕاگه‌یشتن به داواكارییه‌كانیان بوون.
