ڕۆژی دووشه‌ممه ١٥ی گوڵان، سه‌دان كرێكاری چینی به بۆنه‌ی ڕۆژی جیهانی كرێكار له شارۆچكه‌ی سه‌نعه‌تی گوانگژۆ خۆپێشاندانیان كرد و ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له ئاست په‌ره‌سه‌ندنی بێكاری نیشان دا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كه‌ش و هه‌وای پۆلیسی ڕێگه‌ی نه‌داوه كرێكاران فیلم و وێنه له كۆبوونه‌وه‌كانیان بڵاو بكه‌نه‌وه و چه‌ند كرێكار پاش تێكهه‌ڵچوون له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی پۆلیس ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی زیندان كراون. به وته‌ی چالاكانی سیاسی، ئابووری وڵاتی چین له ساڵی ٢٠٢٤وه تووشی وه‌ستان بووه و زیادبوونی كارگه‌ی سه‌نعه‌تی له هه‌ندێك له ئوستانه‌كانی ئه‌و وڵاته، ئاستی وه‌به‌رهێنانی تا ڕاده‌یه‌كی به‌رچاو دابه‌زاندووه و شه‌پۆلێك له بێكارسازی له‌و وڵاته ده‌ستی پێكردووه.