كرێكارانی په‌یمانی و ئه‌ركان سالسی شاغڵ له ناوچه‌ی نه‌وتی گه‌چساران، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٨ی جۆزه‌ردان، بۆ جارێكی دیكه دژ به جێبه‌جێ نه‌كردنی داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه.
كرێكارانی په‌یمانی و ئه‌ركان سالس له كۆبوونه‌وه‌كه‌یاندا خوازیاری زیادكردنی حه‌قده‌ست، وه‌لانانی شیركه‌ت په‌یمانكارییه‌كان، به‌ڕێوه‌چوونی یاسای ١٤ ڕۆژ كار– ١٤ ڕۆژ پشوودان، واژۆكردنی گرێبه‌ست به شێوه‌ی ڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌ت، دابینكردنی ئیمكاناتی ڕیفاهی و بیمه‌ی ده‌رمانی، به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی ماده‌ی ١٠ی یاسای ئه‌رك و به‌رپرسیاره‌تی پێرسۆنێلی نه‌وت، پێدانی ئه‌و بڕه پاره كه له ساڵانی ڕابردوو وه‌كوو باج له‌سه‌ر حه‌قده‌سته‌كانیان كه‌م كراوه، به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی پیشه‌كان و كۆتایی هێنان به ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی ده‌وڵه‌ت له سندووقی خانه‌نشینی كرێكارانی سه‌نعه‌تی نه‌وت بوون.