ڕۆژی دووشه‌ممه ١٦ی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠٣، كرێكارانی شاغڵ له پترۆشیمی ئه‌رغه‌وان كوستهری ئیلام دژبه دۆخی خراپی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تی له‌به‌رده‌م دادگوسته‌ری شارستانی چواڕ خۆپێشاندانیان كرد.
ماوه‌ی سێ مانگه كرێكارانی بێكاركراوی پترۆشیمی ئه‌رغه‌وان گوسته‌ری ئیلام له ئاست بیلاته‌كلیفی پیشه‌یی ناڕه‌زایه‌تی ده‌ر ئه‌بڕن، به‌ڵام هیچ به‌رپرسێكی ڕژیم سه‌ره‌نجی به داواكارییه‌كانیان نه‌داوه. به‌پێی زانیارییه‌كان، له كۆبوونه‌وه‌ی ڕۆژی دووشه‌ممه دا ژماره‌یه‌ك له كرێكارانی بانگهێشت و ده‌ستبه‌سه‌ر كراون و دوو كرێكار ئاگریان له جه‌سته‌یان به‌رداوه و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراون. به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، یه‌كێك له برینداره‌كان باوكی كرێكارێكی ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه و دۆخی ته‌ندرووستی جێگیره.