كرێكارانی شاغڵ له مه‌عده‌نی مسی سربستان، ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٠ی ڕه‌شه‌مه، دژ به نه‌دانی حه‌قده‌ست ده‌ستیان له كار كێشا و خۆپێشاندانیان كرد.
مه‌عده‌نی مسی شاری بوور له سربستان له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه ڕاده‌ستی شیركه‌تێكی چینی كراوه و خاوه‌نكار به ئه‌نقه‌ست مافی كرێكاران پێشێل ده‌كات. پێشتریش كرێكارانی ئه‌و مه‌عده‌نه له ئاست نه‌دانی حه‌قده‌ست ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕیبوو. ئێستا كرێكاران داوای زیادكردنی حه‌قده‌ست، دابیكردنی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی و ئیمكاناتی ڕیفاهی، به‌هره‌مه‌ند بوون له مه‌زایای سه‌ختی كار و بیمه‌ی ده‌رمانی ده‌كه‌ن.