کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

خۆپێشاندانی كرێكارانی شاغڵ له‌ ڕێكخراوی ئاگركوژێنه‌وه‌ی یۆنان

خۆپێشاندانی كرێكارانی شاغڵ له‌ ڕێكخراوی ئاگركوژێنه‌وه‌ی یۆنان 2

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ١٠ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٣، كرێكارانی شاغڵ له‌ ڕێكخراوی ئاگركوژێنه‌وه‌ی یۆنان دژبه‌ سیاسه‌ته‌كانی ده‌وڵه‌ت ڕژانه سه‌ر شه‌قام و خۆپێشاندانیان كرد.

به‌ پێی زانیارییه‌كان، زۆربه‌ی كرێكارانی شاغڵ له‌ ڕێكخراوی ئاگركوژێنه‌وه‌ی یۆنان گرێبه‌ستی كاتی شه‌ش مانگه‌یان هه‌یه‌ و ده‌وڵه‌ت له‌ واژۆكردنی گرێبه‌ستی هه‌میشه‌یی خۆده‌بوێرێت. كرێكاران ده‌ڵێن: به‌هۆی سیاسه‌ته‌ هه‌ڵه‌كانی ده‌وڵه‌ت بۆ ماوه‌ی شه‌ش مانگ بێكارن و ناچارن ڕوو له‌ كاری ڕه‌ش بكه‌ن. ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ سه‌دان كرێكاری ناڕازی له‌به‌رده‌م وه‌زاره‌تی به‌رگری دا كۆبوونه‌وه‌ و له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی پۆلیس به‌ شه‌ڕ هاتن. هه‌روه‌ها هه‌موو یه‌كێتیه‌ كرێكارییه‌كانی یۆنان پاڵپشتیان له‌ كرێكارانی ئاگركوژێنه‌وه‌ كردووه‌ سه‌باره‌ت به‌ سه‌ركوتی ناڕازیان هۆشداری توندیان به‌ ده‌وڵه‌ت داوه‌.