کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

خۆپێشاندانی كرێكارانی شاره‌وانی شارستانی لیكه‌ك له‌ چوارمه‌حاڵ و به‌ختیاری

خۆپێشاندانی كرێكارانی شاره‌وانی شارستانی لیكه‌ك له‌ چوارمه‌حاڵ و

ڕۆژی شه‌ممه‌ ١ی به‌فرانبار، كرێكارانی شاغڵ له‌ شاره‌داری شارستانی لیكه‌ك سه‌ر به‌ پارێزگای چوارمه‌حاڵ و به‌ختیاری، له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ نه‌دانی داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه‌.

كرێكارانی ناڕازی ده‌ڵێن: ماوه‌ی پێنج مانگ حه‌قده‌ستیان وه‌ر نه‌گرتووه‌ و له‌ دۆخێكی سه‌خت دا ژیان به‌سه‌ر ئه‌به‌ن. هه‌روه‌ها به‌هۆی نه‌دانی ١٨ مانگ حه‌قی بیمه‌، له‌ خزمه‌تگوزاری ده‌رمانی بێبه‌ش كراون و له‌به‌ر گرانی هه‌زینه‌كانی ده‌رمان، ناتوانن سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌ بكه‌ن.