ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٨ی گوڵان، كرێكارانی خانه‌نشینكراو له كارخانه‌كانی شیركه‌تی موخابرات له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌دا خوازیاری جێبه‌جێكردنی داخوازییه‌كانیان بوون.
به وته‌ی ناڕازیان، به‌ڕێوه‌به‌رانی شیركه‌تی موخابرات له سێ ساڵی كۆتایی پێش خانه‌نشینیه‌وه هیچ حه‌قده‌ست و مه‌زایایه‌كیان به كرێكاران نه‌داوه. هه‌روه‌ها ماوه‌ی ١٨ ساڵه به‌شێك له مه‌زایا پیشه‌ییه‌كان بڕاوه و كرێكاران داوای په‌رداختی داخوازییه دواخراوه‌كانیان ده‌كه‌ن. كرێكارانی ناڕازی به وتنه‌وه‌ی دروشم خوازیاری زیادكردنی حه‌قده‌ست، پێدانی بیمه‌ی دره‌مانی و هاوسانسازی حه‌قده‌ست بوون.