ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١١ی جۆزه‌ردان، كرێكارانی ئه‌ركان سالسی شاغڵ له شیركه‌تی نه‌وت و گازی گه‌چساران دژ به نه‌دانی داخوازییه‌كانیان خۆپێشاندانیان كرد.
كرێكارانی ناڕازی به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی پلاكارد و وتنه‌وه‌ی دروشم خوازیاری، زیادكردنی حه‌قده‌ست، وه‌لانانی جیاوازی، دابینكردنی ئیمكاناتی ڕیفاهی، وه‌لانانی شیركه‌ته په‌یمانكارییه‌كان، پێدانی مه‌زایای پیشه‌یی، به‌هره‌مه‌ندبوون له ده‌رمانی خۆڕایی، به‌ڕێوه‌چوونی یاسای ١٤ ڕۆژ كار- ١٤ ڕۆژ پشوودان، به‌كرده‌ه‌وه‌ده‌رهاتنی ماده‌ی ١٠ی یاسای ئه‌رك و به‌رپرسیاره‌تی پێرسۆنێلی نه‌وت و كۆتایی هێنان به ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی ده‌وڵه‌ت له سندووقی خانه‌نشینی پێرسۆنێلی نه‌وت بوون.