كامیۆندارانی ئێران، ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٢ی گوڵان له‌به‌رده‌م وه‌زاره‌تی سه‌مت له شاری تاران كۆبوونه‌وه و خوازیاری جێبه‌جێكردنی داخوازییه‌كانیان بوون.
كامیۆندارانی ناڕازی كه له به‌رده‌م وه‌زاره‌تی سه‌نعه‌ت، مه‌عده‌ن و تیجاره خۆپێشاندانیان به‌ڕێوه بردووه به وتنه‌وه‌ی دروشم خوازیاری ڕاده‌ستكردنی ماشێنه‌كانیان له گۆمرۆك بوون. شایانی باسه كه چوار هه‌زار بارهه‌ڵگری هاورده‌كراو له سنووری توركیا له‌گه‌ڵ ئێران گیریان خواردووه و ئه‌گه‌ر هه‌زینه‌ی گۆمرۆكیان په‌رداخت نه‌كرێت، ده‌وڵه‌تی توركیا زه‌وتیان ده‌كات.