ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٨ی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠٣، كادری ده‌رمان و په‌ره‌ستاره‌كانی ئارژانتین له ڕێپێوانێكی گه‌وره‌دا ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له ئاست دۆخی سه‌ختی مه‌عیشه‌تی نیشان دا.
وڵاتی ئارژانتین به هۆی سیاسه‌ته‌كانی بانكی جیهانی دراو تووشی داڕمان ببوو، به‌ڵام پاش به‌ده‌سه‌ڵات گه‌یشتنی خاویێر میللی، سه‌رۆك كۆماری ڕاستگه‌رای ئه‌و وڵاته به ده‌سه‌ڵات، دۆخی ئابووری ئاڵۆزتر بووه و ناوبراو سیاسه‌تی ڕیازه‌تی ئابووری گرتووه‌ته به‌ر. به‌و بۆنه‌وه هه‌زاران كارمه‌ند و كرێكار بێكار كراون و حه‌قده‌ستی ئه‌وانی دیكه‌ش كه‌م كراوه. ڕۆژی ڕابردوو هه‌زاران په‌ره‌ستار و كادری ده‌رمان دژبه سیاسه‌ته‌كانی ده‌وڵه‌ت ڕژانه سه‌ر شه‌قام و خوازیاری زیادكردنی حه‌قده‌ست به پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان بوون.