ڕۆژی هه‌ینی ٢٦ی جۆزه‌ردان، سه‌دان كه‌س له كادری ده‌رمانی به‌ریتانیا له ناڕه‌زایه‌تی به له‌خواره‌وه‌بوونی ئاستی حه‌قده‌ست خۆپێشاندانیان كرد.
له حاڵێكدا ناكۆكی له‌سه‌ر په‌رداختی حه‌قده‌ست له نێوان ئه‌ندامانی سرویسی بێهداشتی میللی به‌ریتانیا له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌ت درێژه‌ی هه‌یه، ئه‌ندامانی لاوی ئه‌و ڕێكخراوه‌یه به كۆبوونه‌وه له‌به‌رده‌م پاڕله‌مان، دژایه‌تی خۆیان له‌گه‌ڵ چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی پێنج له سه‌دی حه‌قده‌سته‌كان نیشان دا. جێگای ئاماژه‌یه كه پزیشكان، په‌ره‌ستاران و پێرسۆنێلی به‌شی خزمه‌تگوزاری نه‌خۆشخانه‌كانی به‌ریتانیا خوازیای چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ٢٦ له سه‌دی ئاستی حه‌قده‌ستن.
