كچانی قوتابی له دهربیرستانهكانی ئیتالیا، ڕۆژی شه‌ممه ٤ی مانگی سه‌رماوه‌ز، به‌بۆنه‌ی ٢٥ نوڤامبهر، ڕۆژی جیهانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ توندووتیژی دژبه ژنان، له ناوه‌ندی قوتابخانه مانیان گرت و دژبه كوشتنی ژنان دروشمیان به‌رز كرده‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، به‌شداربووانی ئه‌و خۆپێشاندانه له جیاتی ڕاگرتنی بێده‌نگی، له ئاست كوشتنی كچێكی ته‌مه‌ن ٢٢ ساڵ به ناوی “جولیا چكتین” كه له‌لایه‌ن هاوڕێ كوڕه‌كه‌یه‌وه به شوهێهكی وه‌حشیانه كوژرابوو، ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی و دروشمه‌كانی “ئه‌گه‌ر پێكه‌وه بین، لێمان ده‌ترسن”، “ئێمه ده‌نگی به‌رزی ته‌واوی ئه‌و ژنانه‌ین كه هیچ ده‌نگێكیان نییه” و “بۆ جولیا و بۆ ژنانی دیكه، ته‌واوی ئه‌و ژنانه‌ی به بیانووی ژن بوونیان ده‌كوژرێن”یان به‌رز كرده‌وه. شایانی باسه كه خۆشكی جولیا له‌و كۆبوونه‌وه ڕایگه‌یاند: له جیاتی بێده‌نگی، ده‌نگتان له ئاست ده‌ستدرێژی سێكسی و كوشتنی ژنان به‌رز بكه‌نه‌وه، هه‌روه‌ها داوای له ده‌وڵه‌ت و ده‌زگای قه‌زایی ئیتالیا كرد سزای قورس به‌سه‌ر تاوانباران دا بسه‌پێنێت و ئه‌منیه‌تی كچان و ژنانی ئه‌و وڵاته دابین بكات.