کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

خۆپێشاندانی عه‌له‌وییه‌كانی سووریا دژ به‌ ده‌وڵه‌تی جه‌ولانی

خۆپێشاندانی عه‌له‌وییه‌كانی سووریا دژ به‌ ده‌وڵه‌تی جه‌ولانی 1

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٥ی به‌فرانبار، هه‌زاران شارومه‌ندی عه‌له‌وی له‌ شاره‌كانی قه‌رداحه، ته‌رتووس، حه‌ما، لازقیه‌ و گه‌ڕه‌كی مه‌زه‌ی دیمه‌شق دژ به‌ گرووپی ته‌حریری شام و هه‌ڵسووكه‌وتی جه‌نایه‌تكارانه‌یان ڕژانه سه‌ر شه‌قام و له‌گه‌ڵ چه‌كدارانی ئه‌و گرووپه به‌ شه‌ڕ هاتن.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، تیرۆریستانی ته‌حریری شام ڕۆژی ڕابردوو پێنج كه‌سیان له‌ مه‌زارگه‌یه‌كی ئایینی ئه‌و گرووپه كوشتووه‌ و هێما ئایینیه‌كانیان ئاگر داوه‌. پاش ئه‌و ڕووداوه‌ هه‌زاران شارومه‌ندی عه‌له‌وی دژ به‌ ده‌وڵه‌تی تازه‌ ڕژانه سه‌ر شه‌قام، به‌ڵام درانه‌ به‌ر ده‌ستڕێژی گوله‌ و چه‌ند خۆپێشانده‌ر كوژران و بریندار بوون. به‌دوای توندووتیژی چه‌كدارانی ته‌حریری شام، مامۆستا ئایینیه‌كانی عه‌له‌و‌ییه‌كان فه‌رمانی جیهادیان دا و شه‌ڕێكی قورس له‌ لازقیه‌ و ته‌تووس ڕووی دا و ٣٤ چه‌كداری ته‌حریری شام كوژران و به‌ ده‌یان كه‌سیان بریندار بوون.