کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

خۆپێشاندانی عه‌له‌وه‌ییه‌كانی دێرسیم دژ به‌ ده‌وڵه‌تی جه‌ولانی له‌ سووریه‌

خۆپێشاندانی عه‌له‌وه‌ییه‌كانی دێرسیم دژ به‌ ده‌وڵه‌تی جه‌ولانی له‌

عه‌له‌وه‌ییه‌كانی باكووری كوردستان له‌ شاری دێرسیم، ڕۆژی شه‌ممه‌ ١٥ی به‌فرانبار، دژ به‌ ئه‌شكه‌نجه و ئازاری عه‌له‌وه‌ییه‌كانی سووریه‌ ڕژانه سه‌ر شه‌قام و دژ به‌ حكوومه‌ته‌كه‌ی محه‌ممه‌د جه‌ولانی له‌ سووریه‌ دروشمیان به‌رز كرده‌وه‌.

به‌پێی ئه‌و ویدیۆیانه‌ی له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه‌، چه‌كدارانی حكوومه‌تی نوێی سووریه‌ ده‌ستیان كردووه‌ به‌ پاكتاوی نیژادی عه‌له‌وه‌ییه‌كانی سووریه‌ و وێڕای داگیركردنی داراییه‌كانیاننت به‌ سه‌دان كه‌سیان ده‌ستبه‌سه‌ر و ئه‌شكه‌نجه كردووه‌. ڕۆژی ڕابردوو، عه‌له‌وه‌ییه‌كانی باكووری كوردستان بۆ پشتیوانی له‌ هاوكیشه‌كانیان له‌ سووریه ڕژانه سه‌ر شه‌قام و دژ به‌ ده‌وڵه‌تی تازه‌ی سووریه‌ و حكوومه‌ته‌كه‌ی محه‌ممه‌د جه‌ولانی دروشمیان به‌رز كرده‌وه‌.