ڕۆژی شه‌ممه ١١ی گه‌لاوێژ، شۆفێرانی بارهه‌ڵگر له به‌رده‌م وه‌زاره‌تی سه‌مه‌ت له شاری تاران كۆبوونه‌وه و خوازیاری ڕاده‌ستكردنی ئۆتومبێله‌كانیان بوون.
به وته‌ی شۆفێرانی ناڕازی، ماوه‌یه‌كی زۆره پاره‌یان بۆ هاورده‌كردنی بارهه‌ڵگر په‌رداخت كردووه به‌ڵام وه‌زاره‌تی سه‌مت به هاوكاری گۆمرۆك ڕێگه‌یان له ڕاده‌ستكردنی كامیۆنه‌كان گرتووه. شۆفێران هۆشدارایان داوه كه ئه‌گه‌ر داواكارییه‌كانیان جێبه‌جێ نه‌كرێت، مان ده‌گرن.