کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

خۆپێشاندانی شه‌وانه‌ی خه‌ڵكی ناڕازی له‌ شاری سه‌بزه‌وار دژ به‌ ڕژیم

خۆپێشاندانی شه‌وانه‌ خه‌ڵكی ناڕازی له‌ شاری سه‌بزه‌وار دژ به‌ ڕژیم

شه‌وی هه‌ینی ٢٨ی خه‌رمانان، خه‌ڵكی ناڕازی له‌ شاری سه‌بزه‌وار دژ به‌ سیاسه‌ته‌كانی ڕژیم ڕاپه‌ڕین و به‌ وتنه‌وه‌ی درووشم خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی بوون.

به‌ پێی ئه‌و وێنانه‌ی به‌ ده‌ستی ناوه‌ندی هه‌واڵه‌ كۆمه‌ڵه‌ گه‌یشتووه‌، خۆپێشاندانه‌كان له‌ چه‌ند شه‌قامێكی ئه‌و شاره به‌ وتنەوە‌ی درووشمی “مه‌رگ و نه‌مان بۆ دیكتاتۆر”، “مه‌رگ و نه‌مان بۆ خامنه‌یی” و “ژن، ژیان، ئازادی”‌، به‌ شێوازێكی بڵاوه‌ به‌ڕێوه‌چووه‌، هێزه‌ سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به‌ مه‌به‌ستی بڵاوه‌ پێكردنی خه‌ڵكی ناڕازی هێرشیان كرده‌ سه‌ر ناڕازیان، به‌ڵام ڕووبه‌ڕووی مقاومه‌ت و خۆڕاگری خه‌ڵك بوونه‌وه‌ و به‌ هۆیه‌وه‌ له‌ نێوان خۆپێشانده‌ران و هێزه‌ سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیمدا تێكهه‌ڵچوون ڕووی دا. شایانی باسه‌ تا كاتی داڕێشتنی ئه‌م هه‌واڵه‌ سه‌باره‌ت به‌ ژماره‌ی برینداران و ده‌ستبه‌سه‌ر كراون زانیارییه‌ك له‌ به‌رده‌ستدا نییه‌.