شه‌وی دووشه‌ممه ١١ی خاكه‌لێوه‌ی ١٤٠٤، سه‌دان شارومه‌ندی ئیسڕائیلی بۆ جارێكی دیكه دژ به سیاسه‌ته‌كانی ده‌وڵه‌تی نتانیاهوو ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌كانی شاری قودس و له‌گه‌ڵ پۆلیس به شه‌ڕ هاتن.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، سه‌دان شارومه‌ندی ئیسڕائیلی به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی وێنه‌ی دیله‌كانی ده‌ستی حه‌ماس دژ به نتانیاهوو دروشمیان به‌رز كردووه‌ته‌وه و خوازیاری كۆتایی هێنان به شه‌ڕ، ئازادی دیله‌كانی ده‌ستی حه‌ماس و ده‌ست له كار كێشانه‌وه‌ی نتانیاهوو بوون. به وته‌ی میدیاكانی ئیسڕائیل، چه‌ندین خۆپێشانده‌ر له تێكهه‌ڵچوون له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی پۆلیس ده‌ستبه‌سه‌ر و زیندانی كراون. جێگای ئاماژه‌یه كه شه‌وی ڕابردوو ئه‌رته‌شی ئیسڕائیل ساختمانێكی له گه‌ڕه‌كی زاحیه‌ی به‌یرووت بۆردوومان كرد و به‌وهۆیه‌وه سێ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا و چوار كه‌سی دیكه بریندار بوون.