شه‌وی یه‌كشه‌ممه ٣ی خاكه‌لێوه‌ی ١٤٠٤، هه‌زاران شاره‌مه‌ندی ئیسڕائیلی دژ به ده‌وڵه‌تی ڕاستگه‌رای نتانیاهوو ڕژانه سه‌ر شه‌قام و خوازیاری ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ حه‌ماس و ئازادی دیله‌كانی ده‌ستی ئه‌و گرووپه بوون.
پاش ئه‌وه‌ی حه‌ماس مه‌رجه‌كانی ده‌وڵه‌تی ئیسڕائیلی بۆ ده‌ستپێكردنی قۆناغی دووهه‌می ئاگربه‌ست ڕه‌د كرده‌وه، ئه‌رته‌شی ئیسڕائیل شه‌ر له نوێ هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر غه‌زه ده‌ست پێكرد و له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا، زیاتر له ٥٠٠ فه‌له‌ستینی له بۆردوومانی غه‌زه گیانیان له‌ده‌ست داوه و به ده‌یان كه‌س بریندار بوون. شه‌وی ڕابردوو فڕۆكه‌كانی ئیسڕائیل نه‌خۆشخانه‌ی ناسریان بۆردوومان كرد و به‌وهۆیه‌وه ٤١ كه‌سی دیكه گیانیان له‌ده‌ست دا كه زۆربه‌یان منداڵ بوون. هاوكات هه‌زاران شارومه‌ندی ئیسڕائیلی بۆ چه‌نده‌مین شه‌وی به‌رده‌وام دژ به سیاسته‌كانی ده‌وڵه‌تی نتانیاهوو خۆپێشاندانیان كردووه و خوازیاری كۆتایی هێنان به شه‌ڕ، ئازادی دیله‌كانی ده‌ستی حه‌ماس و ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی نتانیاهوو و كابینه‌كه‌ی بوون.