کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

خۆپێشاندانی شارومه‌ندانی ئیسڕائیلی بۆ كۆتایی هێنان به‌ شه‌ڕی غه‌زه‌

خۆپێشاندانی شارومه‌ندانی ئیسڕائیلی بۆ كۆتایی هێنان به‌ شه‌ڕی غه‌زه‌

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٧ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٣، هه‌زاران شارومه‌ندی ئیسڕائیلی هاوڕێ له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی دیله‌كانی ده‌ستی حه‌ماس، له‌ خۆپێشاندانێكی گه‌وره‌دا خوازیاری واژۆكردنی ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ حه‌ماس و ئازادی دیله‌كانی ده‌ستی ئه‌و گرووپه‌ بوون.

به‌یانی چوارشه‌ممه‌ ئه‌رته‌شی ئیسڕائیل و حیزبۆڵڵای لوبنان به‌ فه‌رمی هێرشه‌كانیان به‌پێی ڕێكه‌وتنی نێوان ده‌وڵه‌ته‌كانی ئیسڕائیل و لوبنان ڕاگرت و هه‌زاران شارومه‌ندی ئاواره‌ی لوبنانی به‌ خۆشحاڵییه‌وه‌ گه‌ڕانه‌وه‌ سه‌ر ماڵ و حاڵیان. له‌ تل ئاویوی ئیسڕائیل بنه‌ماڵه‌ی دیله‌كانی ده‌ستی حه‌ماس و دژبه‌رانی شه‌ڕ بۆ جارێكی دیكه‌ له‌به‌رده‌م ده‌فته‌ری سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌و وڵاته كۆبوونه‌وه‌ و خوازیاری واژۆكردنی ئاگربه‌ستی هه‌میشه‌یی له‌گه‌ڵ حه‌ماس و ئازادی ئازیزانیان بوون.