شه‌وی شه‌ممه ٢٨ی گه‌لاوێژ، زیاتر له سه‌دهه‌زار كه‌س له شاری تل ئاویوی ئیسڕائیل دژبه سیاسه‌ته‌كانی ده‌وڵه‌تی ڕاستگه‌رای ئه‌و وڵاته خۆپێشاندانیان كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، خۆپێشاندانی شه‌ممه‌كان بووه‌ته ڕه‌وتێكی ڕێك و پێكی ناڕه‌زایه‌تی دژبه سیاسه‌ته‌كانی ده‌وت له ئیسڕائیل و هه‌ر حه‌وتوو هه‌زاران كه‌س له تل ئاویو و چه‌ند شاری دیكه ده‌ڕژێنه سه‌ر شه‌قام. ژنانی به‌شدار له‌و خۆپێشاندانه دروشمی “واز له پێشێلكردنی مافه‌كانم بێنه، ئیسڕائیل ئێران نییه”یان به‌رز كرده‌وه.
