کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

خۆپێشاندانی سه‌دان كه‌س له‌ نیۆیۆرك بۆ پشتیوانی له‌ خه‌ڵكی فه‌له‌ستین

خۆپێشاندانی سه‌دان كه‌س له‌ نیۆیۆرك بۆ پشتیوانی له‌ خه‌ڵكی فه‌له‌ستین

ڕۆژی هه‌ینی ٦ی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠٣، سه‌دان شارومه‌ندی ئه‌مریكایی له‌ به‌رده‌م ساختمانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان كۆبوونه‌وه‌ و دژبه‌ ده‌وڵه‌تی ئیسڕائیل دروشمیان به‌رز كرده‌وه‌.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، بنیامین نتانیاهوو ڕۆژی هه‌ینی له‌ كۆبوونه‌وه‌ی گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان وتاری وتووه‌ و هاوكات له‌ ده‌ره‌وه‌ی ساختمان، سه‌دان شارومه‌ندی ئه‌مریكایی خۆپێشاندانیان كردووه‌ و خوازیاری ڕاگرتنی ده‌ستبه‌جێی شه‌ڕ له‌ غه‌زه‌ و لوبنان بوون. له‌گه‌ڵ قسه‌كانی نتانیاهوو، هێرشه‌كانی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر غه‌زه‌ و لوبنان به‌رده‌وام بووه‌ و به‌ پێی دوایین زانیارییه‌كان، ده‌یان كه‌س له‌ ئۆردووگای جبالیای غه‌زه‌ و ناوچه‌ی زاحییه‌ی لوبنان كوژران و بریندار بوون.