ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٩ی ڕه‌زبه‌ر، سه‌دان دانیشتووی بارسلۆنای ئێسپانیا له ڕێپێوانێكدا ساڵڕۆژی گشتیپرسی سه‌ربه‌خۆیی ناوچه‌ی كاتاڵۆنیان له ساڵی ٢٠١٧ به‌رز نرخاند.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕێپێوانه‌كه كاتژمێر ١١ی به‌یانی یه‌كشه‌ممه و پاش بانگه‌وازی ڕێكخراوه مه‌ده‌نییه‌كانی لایه‌نگری سه‌ربه‌خۆیی ناسراو به كۆمه‌ڵی نه‌ته‌وه‌یی كاتالۆنیا ڕێك خرابوو. خۆپێشانده‌ران و ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌و ڕێپێوانه‌دا قهسهیان كردووه به مه‌به‌ستی ڕێزگرتن له‌و كه‌سانه‌ی شه‌ش ساڵ له‌وه‌پێش چوونه‌ته سه‌ر سندووقه‌كانی ده‌نگدان، ئه‌و خۆپێشاندانه‌یان ڕێكخست و خوازیاری سه‌ربه‌خۆیی ته‌واوی ناوچه‌ی كاتالۆنیا بوون. جێگای ئاماژه‌یه كه گشتپرسی سه‌ربه‌خۆیی كاتاڵۆنیا به ده‌ستێوه‌ردانی هێزه ئه‌منیه‌كان توندووتیژی لێكهوتهوه و سه‌رۆكی سه‌ربه‌خۆ خوازه‌كان واته “كارلۆس پۆچدمۆن” وڵاتی به‌جێ هێشت و هێشتا له‌وڵاتی بلژیك دایه.